کتێبێک له‌ نووسینی سەرۆک مام جەلال بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان
16:49 - 2025-04-09


ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی4ی 2025 کتێبێکی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆڕێکدا لە کوردستانی نوێ ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کرا.

 کتێبی نووسینەکان لە (خاک) ی (کوردستانی نوێ) دا کە لە نووسینی مام جەلال-ە، ڕۆژی چوارشەممە 9ی4ی 2025، سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ لە کۆڕێکدا ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کرا.


لە کۆڕەکەدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە رۆژنامەگەری کوردیدا کرد و سەرجەم ئەو نوسینانەشی لە دوو توyی کتێبەکەدا بڵاوکراونەتەوە بەشێکن لە نووسینەکانی سەرۆک مام جەلال.

هەر لەکۆڕەکەدا سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "سەرۆک مام جەلال یەکەمین سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی کوردە، کە هەموومان بەرامبەر مێژوو و ژیانی کەمتەرخەمیمان هەیە و رەنگە نەتوانرێت وەک خۆی مێژووە پڕ سەروەرییەکەی پێناسەبکرێتەوە ".

کتێبەکە لە بڵاوکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP