کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق کاتی
تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزب و لیست و کاندیدە تاکەکانی بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکرد.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رۆژی 15/4/2025 تاوەکو 4/5/2025 دیاریکردووە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزب و لیست و
کاندیدە تاکەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقدا هەیە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی بە
سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا و بڕیاریدا رۆژی
11-11-2025 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق ئەنجام بدرێت.
هاوکات جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند: كۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەیەی كە
ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكردووە
پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP