عیراق لە مانگی ئاداری رابردوودا زیاتر لە پێنج
ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووەو ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکاش
رایدەگەیەنێت:" هەناردەی نەوتی عیراق زیادیکردووە.
ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکردووە:"
هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی ئاداردا 5.487 ملیۆن بەرمیل بووە
و بەراورد بە مانگی شوبات زیادیکردووە کە لەو مانگەدا 4.900 ملیۆن بەرمیل بووە".
دەشڵێت:" عیراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئاداردا
رۆژانە 170 هەزار و لە هەفتەی دووەمدا 202 هەزار و لە هەفتەی سێیەمدا 203 هەزار و
لە هەفتەی چوارەمدا 132 هەزاری رەوانەی ئەمریکا کردووە".
راشیدەگەیەنێت: عیراق لە ریزبەندی حەوتەمی وڵاتانی
جیهانی لە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا وەرگرتووەو، دوای هەریەک لە کەنەدا و مەکسیک و
سعودیە و بەرازیل و فەنزویڵا و کۆڵۆمبیا کەوتووە".
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش بەپێی ئیدارەی زانیاری
وزەی ئەمریکا" عیراق پلەی دووەمی وەرگرتووە و لە دوای سعودیەوە دێت کە بڕی
6.696 ملیۆن بەرمیلە ، لیبیاش لە پلەی سێیەم دێت 1.829ملیۆن بەرمیل هەناردە
دەکات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP