ڕۆژی 23ی نیسان بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دیداری یەکێتی بەرێوەدەچێت
د.یوسف گۆران سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی ، ڕایگەیاند : دوای تەواو بوونی ئەرکەکانی کۆنفڕانسە ناوچەیەکان و کۆکردنەوەی ڕاو بۆچوونی هەڤاڵانی یەکێتی لە نێو گفتوگۆیەکی وردوو دەیان کات ژمێر کارکردن لە لە نۆ کۆنفڕاس لە تەواوی ناوچە کانی کوردستان بە بەشداری زیاتر(۱۲) دوانزە هەزار هەڤاڵی یەکێتی وەک ئامادەکاریەک بۆ ئەنجام دانی دووەمین دیدار، سەرئەنجام لیژنەی باڵای دیدار بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ (قوباد تاڵەبانی )بڕیاری دا دیداری دووەمی یەکێتی وەک گەورەترین ڕووداوی حیزبی و سیاسی لە کوردستان و عێراق بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆرو کەسایەتی کوردستانی و عێراقی لە ٢٣-٤-٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی کارەکانی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجام بدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP