ئەمڕۆ وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت کۆدەبنەوە

کوردستان
10:22 - 2025-04-15

ئەمڕۆ وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبیژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاندبوو، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا دەکرێت.

پێشبینیدەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەروەکو ئەوەی بەرپرسانی هەردوولا ئاماژەی پێدەکەن ئەویە هەردوو لایەن بگەنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکبهێندرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان یەکێتی و پارتی لەسەر بەرنامە و ویستی بەشداربوون لە حکوومەتی نوێ ڕێککەوتوون و گفتوگۆی یەکەمیش لەسەر چۆنێتی و شێوازی بەشداربوون لە کابینە کراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP