بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، لە دوێنێوە 2 هەزارو 273 کەس لە چوار پارێزگای عێراقەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسرە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تۆز و خۆڵبارینەوە تەندروستییان تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون گەیشتوەتە 749 حاڵەت.
لە زیقاریش 174 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسی و تێکچونی دۆخی تەندروستییانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای میسان رایگەیاند، زیاتر لە 650 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
مازن عگێلی، بەڕێوەبەری تەندروستی موسەننا بڵاویکردەوە، سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە کراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و تەنها دوێنی زیاتر لە 700 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.
هاوکات، پارێزگاری بەسرە رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری دۆخی کەشوهەوا ئەمڕۆ لەسەرجەم فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن کراوتەوە پشوی رەسمی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP