راگەيەندراوى هاوبەشى نێوان هەردوو وەفدى یەکێتى و پارتى لە پیرمام

کوردستان
12:56 - 2025-04-15

راگەيەندراوى هاوبەشى نێوان هەردوو وەفدى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان دواى کۆبوونەوەیان لە بارەگاى مەکتەبى سیاسی پارتى لە پیرمام

دەقى راگەیەندراوەکە ...

شاندى دانوستانکارى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ / ٤ / ٢٠٢٥ ، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندى دانوستانکارى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت کرا و هەنگاوى
ئیجابی و بەرەوپێشچوونى باش هەبوو.

لە ڕۆژانى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
١٥ ى نیسا ى ب ٢٠٢٥

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP