دوای ئەوەی پرۆژەیاسای بەپاریزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرینەی دەنگ تێپەرێندرا، رێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەستپێدەکات و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمیش رایگەیاند: "به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌ماڵپه‌ڕ‌ی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوكرایه‌وه".
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی (پڕ‌ۆژه یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆماری عیراقی فیدڕ‌اڵ) له‌ماڵپه‌ڕ‌ی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوكرایه‌وه‌و به‌مه‌ش كۆتایی به‌مشتومڕ‌ی دوێنێی پرۆسه‌ی خستنه ده‌نگدانی ته‌واوی پڕ‌ۆژه یاساكه بۆ ده‌نگدان كۆتایی هات".
"هه‌نگاوی داهاتووش ناردنی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی و دواتریش بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕ‌ۆژنامه‌ی ره‌سمی وه‌قایعی عیراقی و كه‌وتنه‌بواری جێبه‌جێكردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی فیدڕ‌اڵ و حكومه‌تی هه‌رێم"، ئامانج ره‌حیم واده‌ڵێت.
ئه‌مه‌ش لینكی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك 19 هه‌مین پارێزگای عیراق كه له‌ماڵپه‌ڕ‌ی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه.
مجلس النواب يصوت على قانون استحداث محافظة حلبجة – مجلس النواب العراقي (parliament.iq)
بەوێنە.. پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP