لیستی مووچەی مانگی چوار بە شێوازی پایرۆڵ ئامادەکراوە و وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت:"هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکرێت".
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"لیستی مووچەی مانگی چوار بە شێوازی پایرۆڵ ئامادەکراوە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاش وردبینی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رەوانەی بەغدا بکرێت".
راشیگەیاند:" تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە پاش تەمویلی وەزارەتەکانی حکومەتی بەغداوە، بۆیە دوای تەواوکردنی ئەو وەزارەتانە تەمویلەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP