پرسەنامەكان بۆكۆچی دوایی پاپای ڤاتیكان

جیهان
13:53 - 2025-04-21

پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

لە دڵەوە نیگەران و غەمبارین بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرا‌نسیس.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە تەواوی برا مەسیحییەکانمان لە کوردستان، عیراق و جیهان و لەگەڵیاندا هاوبەشی ئەم ئازارەین بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەک کە هەموو ژیانی خستبووە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی نێوان گەلان.

پاپا فرا‌نسیس هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکانی لە دوای خۆشی بۆ مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە.

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی 

کۆچی دوایی پاپا فرانسیس نەک تەنها بۆ مەسیحییەکان و شوێنکەوتووانەکەی، بەڵکو بۆ هەموو جیهان هەواڵێکی ناخۆش بوو. بۆچوون و هەوڵە ئاشتیخوازانەکانی لای هەموو مرۆڤێکی ئاشتیخوازی جیهان بە هەر بیروباوڕێکەوە جێگەی رێز و پێزانینە.
پاپا فرانسیس رێزی لە هەموو ئاینییەکان دەگرت و دژی هەموو جۆرە دەمارگیری و توندڕەوییەکی ئایینی بوو. خوازیاری گفتوگۆی نێوان ئاینییەکان و بە تایبەتیش دوو ئایینی ئیسلام و مەسیحی بوو و بەردەوام جەختی لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی جیهان لە ڕێگەی گفتوگۆ و چەسپاندنی ئاشتی و دادپەروەری دەکردەوە.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو شوێنکەوتووانی لە هەموو جیهان دەکەم، هیوادارین ئاشتی و ئارامی و دادپەروەری باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بکێشێت کە بەردەوام هەوڵی بۆ دەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP