وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هێزەکانی لە سوریا کشابێتنەوە

کوردستان
10:16 - 2025-04-17


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای دێرەزۆری رۆژاوای کوردستان بەرەو عیراق دەکشێنەوە.
پێشتر میدیاکان لە زمانی سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە بڵاویانکردبووەوە کە ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە دێرەزۆر.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، یەکەم کاروانی 70 ئۆتۆمبێل نزیکەی 10 ڕۆژ لەمەوبەر بنکەکەیان بەجێهێشتووە، کە لەنێویاندا ئامێری قورس هەبوون. هەروەها دوێنێ کاروانی دووەمی 200 ئۆتۆمبێلی لە کۆنیکۆوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتوون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "ئاڕ ئای نۆڤۆستی" رونیکردەوە: "پێنتاگۆن لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی ئۆپەراسیۆن و بارودۆخی نائاسایی بە بەردەوامی هێزەکانی لە ناوچەکان جێگیر دەکاتەوە ".
کەناڵی "سی بی ئێس نیوز" سێشەممەی رابردوو  لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئەمریکا بەنیازە ئامادەیی سەربازی خۆی لە سوریا کەم بکاتەوە بە کشانەوەی بەشێک لە دوو هەزار سەربازەکەی، لە هەمانکاتدا ئەو هێزانەی کە ماونەتەوە لە ژمارەیەکی کەمتر لە بنکە و بارەگاکانی ئەو وڵاتە چڕ بکاتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP