بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 له‌ ئەستەنبوڵی دا

جیهان
15:52 - 2025-04-23


بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 شاری ئەستەنبوڵی لە باکوری خۆرئاوای تورکیا هەژاند و هێشتا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.

ئیدارەی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند:" چەقی بوومەلەرزەکە لە ناوچەی سسلیڤەری لە باکوری ئەستەنبوڵ بووە".
دەشڵێت:" بوومەلەرزەکە لە سەعات 12:49 دەقیقە بە قوڵایی 6.92 کیلۆمەتر روویداوە.

 ئافاد ئەوەشی ئاشکرا کردووە:" دوای بوومەلەرزە بەهێزەکە، دوو بوومەلەرزەی دیکە بە گوڕی 4.4 و 4.9 روویداوە.

تاوەکو ئێستا زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەزانراوە و بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، ئیدارەی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا بە مەیدانی دەستی بەکارەکانی کردووە بۆ ئەوەی کاریگەری و زیانەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP