ئەمڕۆ جارێکی دیکە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆدەبنەوە.
پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نۆیەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاندبوو،
ئەمڕۆ، وەفدی یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.
هاوکات، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و چەند پرسێک
لەخۆدەگرێت، لەوانە، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دابەشکردنی
پۆستەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدابوو، “کۆبوونەوەکەی چەند
رۆژی رابردوو، لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بووە،
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی چەند رۆژی رابردوو دەبێت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP