سەرۆک بافڵ پێشوازی نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان لە عیراق کرد

کوردستان
13:14 - 2025-04-17

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لەپێناو چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوردی هەڵوێستەی لەسەر کرا و سەرۆک بافڵ وتی، پەرۆشانە کاردەکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەکەمان و دوورخستنەوەی لە ناکۆکییەکان بۆ ئەوەش هانی هەموولایەکمان داوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونیکردەوە کە یەکێتی پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکات و هیوادارم نموونەیەکی باڵای دیموکراسی پێشکەش بکەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP