پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی،
لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە
و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو، پاپا بە بنەچە ئیتاڵییە، بەڵام لەدایکبووی
شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتینە.
پاپا لە 17-12-1936 لەدایکبووە، یەکەم کەسی بە بنەچە
ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا، ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری
ئەورووپایە لە دوای گریگۆری سێیەم ئەو نازناوەی وەرگرتبێت.
لە 13ی ئاداری 2013ـەوە وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان
دیاریکرابوو، بە
داکۆکیکاری ھەموو بزووتنەوەیەکی مرۆڤدۆستانە و ھێنانەدی دادگەری کۆمەڵایەتی و رێگەخۆشکردن
بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی نێوان نەتەوە و ئایین و بۆچوونە
جیاوازەکان دەناسرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP