دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ یەک ملیار دۆلاری لە بوجەی زانکۆی
هارڤارد کەمکردەوە، زانکۆکە سکاڵا دژ بە ئیدارەکە تۆمار دەکات.
بەهۆی ڕازی نەبوونی زانکۆکە بە داواکارییەکانی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ بڕیاریدا یەک ملیار دۆلاری دیکە لە بودجەی
زانکۆی هارڤارد کەم بکاتەوە. ئالان گاربەر، سەرۆکی زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاند،
سکاڵای یاساییان لە دژی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، تۆمار کردووە و باس لەوە دەکات بە
شێوەیەکی نایاسایی ملیاران دۆلاری دارایی فیدراڵی ڕاگرتووە.
لە داواکارییەکەدا باس لەوە کراوە، ئیدارەی ترەمپ
مافە دەستوورییەکانی هارڤاردی پێشێل کردووە بە وەستاندنی بودجەی فیدراڵی و دەڵێت،
ڕاگرتنی پارەکان بەشێکە لە هەڵمەتی فشارەکان بۆ ئەوەی هارڤارد ناچار بکات ملکەچی
حکومەت بێت سەبارەت بە پرۆگرامە
ئەکادیمییەکانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP