قوباد تاڵەبانی: رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆزبێت

کوردستان
12:11 - 2025-04-22

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ده‌ڵێت یادی ١٢٧ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی و رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندنی کوردستان پیرۆزبێت.
ده‌شڵێت: لەم یادەدا سڵاو دەنێرین بۆ پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردی و هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە سەد ساڵی رابردوودا قەڵەم و بیر و هزر و ژیانی خۆیان خستووەتە خزمەتی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤی کوردەوە.

له‌كۆتايشدا ده‌ڵێت: لەپێناو خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری رۆژنامەگەریی کوردیدا لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکان، جێبەجێکردنی یاسا و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسی و لە بەرامبەریشدا ئەرکی کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان، پاراستنی ئەخلاقی کاری رۆژنامەنووسی و هەنگاونانە بەرەو پیشەیی بوونی زیاتر.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP