بەهۆی پێشكەوتنی دانوستانی بازرگانی ئەمریكا و
چینەوە، نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك نەوتی خاو لەسەروو 64 دۆلار مامەڵەی
پێوەكرا.
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخی بەرمیلێك
نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە و گەیشتە 64 دۆلار و 23 سەنت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی
تەكساسیش گەیشتە 61 دۆلار و 37 سەنت.
لە لایەكی تریشەوە، نرخی زێڕ 1.1% دابەزی و هەر
ئۆنسێك گەیشتە سێ هەزار و 286 دۆلار.
چاودێران پێیان وایە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی
نەوت لە جیهاندا بەرەوپێشچوونی كۆبوونەوەكانی نێوان چین و ئەمریكایە.
ئەمریكا و چین رۆژی یەكشەممە بە شێوەیەكی ئەرێنی
كۆتاییان بە دانوستانە بازرگانییەكان هێنا، لێپرسراوانی ئەمریكاش باسیان لە
رێككەوتن كرد بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی بازرگانی وڵاتەكەیان، لێپرسراوانی چینیش
دەڵێن، هەردوولا گەیشتوونەتە كۆدەنگییەكی گرنگ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP