نرخی نەوتی خاوی پرێنت لە بازاڕە جیهانییەکاندا دابەزی و بە 64.74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هۆکارەکەشی بۆ نیگەرانی بەرزبوونەوەی پێداویستییەکان دەگەڕێتەوە.
بەپێی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، ئەمڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 22 سه‌نت كه ده‌كاته 0.3%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و بە 64.74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوكات خاوی ته‌كساسیش به هەمان ڕێژه دابه‌زی و گەیشتە 61.77 دۆلار.
دوێنێ، ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باج بۆ ماوەی 90 رۆژ رێککەوتن، به‌مه‌ش پشكه‌كانی ۆوڵ ستریت و دۆلاری ئه‌مریكی و نرخی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکانی جیهان نادڵنیایی هەیە و روون نییە لەو ماوەیەدا چی روودەدات، بۆیە ناوە ناوە نرخی نەوت دادەبەزێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP