کەرتی پیشەسازیی بەرگری تورکیا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەک پشکەکانی کۆمپانیای ئاسێلسان بۆ پیشەسازیی بەرگریی بەراورد بە دوێنی دابەزیوە.
ئەم پاشەکشەیە لەدوای ئەو ڕاگەیاندنە مێژوییە هات کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ەوە بڵاوکرایەوە و بریتیبوو لەبڕیاری کۆتاییهێنان بەچالاکیی چەکداریی و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە ڕێکخراوەییەکەی.
دوای بڕیارەکانی پەکەکە، پشکەکانی کۆمپانیای ئاسێلسان بەڕێژەی نزیکەی 5.70%، واتە 8.50 خاڵ دابەزین و گەیشتە 140.70 خاڵ.
شارەزایان هۆکاری ئەم دابەزینەیان بۆ خواستی وەبەرهێنەران لە فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی بەرگری گەڕاندەوە دوای بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان.
تائێستا ئاسێلسان کە یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیا بەرگرییەکانی تورکیا، هیچ لێدوانێکی ڕەسمی سەبارەت بەم پێشهاتە دەرنەکردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP