داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 10ی 5ی 2025
تا 16ی 5ی 2025 بڕی 12 ملیار و 405 ملیۆن و 21 هەزار و 689 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە
نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك
هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 12 ملیار و 405 ملیۆن و 21 هەزار و 689 دینار
بووە، كە 83%ـی داهاتەكەی بەشێوەی نەختینەیی بووە و 17%ـی تریش بەشێوەی چەكە و
ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و
خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە
نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و
راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP