پەرلەمانتارێک مژده‌یه‌كی خۆش ده‌داته‌ مووچه‌خۆران

ئابوری
11:03 - 2025-05-17



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێش جەژنی قوربان بەغداد مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم دەنێرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەكە دروست نابێت.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق لە 20ی ئەم مانگەوە دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچە و بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی عێراق دابەشدەكات.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتی:"حكومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچە دروست نابێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP