یەكێتیی مامۆستایان بۆ بەغداد: چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان یەكلاییبكرێتەوە

ئابوری
11:07 - 2025-05-17



یەكێتیی مامۆستایان لە رێگای یاداشتێكەوە داوا لە بەرپرسانی حكومەتی عێراق دەكات چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان یەكلابكرێتەوە. 

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" لە رێگای یاداشتێكەوە داوامان لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراو و نەدراوەكە یەكلابكرێتەوە"
.
راشیگەیاند:" داواكارییەكانمان بە نووسراو خستووەتە بەردەم بەرپرسانی عێراق كە پێویستە چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان یەكلابكرێَتەوە بە جۆرێك كە بخرێتە سەر هەژمارێكی بانكی و مامۆستایان لێی سوودمەندبن"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP