وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغدا دەكات

ئابوری
13:15 - 2025-05-25

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی ئایار رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كرا.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمی تەكنیكیی وەزارەتەكەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كرا.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 14-5-2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم كرد و رۆژی 18-5-2025 یش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە هێنا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP