ئیدارەی راگەیاندنی وزەی
ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا
بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
ئیدارەی وزەی ئەمریکا
خشتەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە “هەفتەی رابردوو هاوردەکردنی نەوتی
خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 139 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش
بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، 226 هەزار بەرمیل کەمیکردووە”.
دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی
عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 85 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە هەفتەی رابردوو
152 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
ئەوەش هاتووە، “یەکەمین
هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن
و 538 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP