وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت داهاتی مانگی رابردووی فرۆشی نەوت نزیکەی 7 ملیار دۆلار بووە و زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتیش هەناردە کراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە بەپێی ئاماری کۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 100 ملیۆن و 953 هەزار و 282 بەرمیل نەوت بووە.
ئاشکراشی دەکات داهاتی نەوت 6 ملیار و 738 ملیۆن و 309 هەزار دۆلار بووە.
لە ئامارەکەی وەزارەتی نەوتدا ئاماژە بەوەشکراوە کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق 99 ملیۆن و 752 هەزار و 879 بەرمیل بووە و بڕی هەناردەکردنی کێڵگەی گەیارەش 900 هەزار و 584 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراوی نەوتی عیراق بۆ ئوردن 299 هەزار و 819بەرمیل بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP