وەزارەتی نەوتی عیراق: مانگی رابردو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە

ئابوری
17:11 - 2025-05-27


وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت داهاتی مانگی رابردووی فرۆشی نەوت نزیکەی 7 ملیار دۆلار بووەو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتیش هەناردە کراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایدەگەیەنێت:" بەپیی ئاماری کۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت (سۆمۆ)، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 100 ملیۆن و 953 هەزار و 282 بەرمیل نەوت بووە".

لە بارەی داهاتی فرۆشی نەوتیشەوە ئاشکرای دەکات:" داهاتی نەوت بریتی بووە لە 6ملیار و 738ملیۆن و 309 هەزار دۆلار".

لە ئامارەکەی وەزارەتی نەوتدا ئاماژە بەوەشکراوە:" کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق 99 ملیۆن و 752 هەزار و 879 بەرمیل بووە".

 لە کۆتایشدا، وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت:" بڕی هەناردەکردنی کێڵگەی گەیارە 900 هەزار و 584 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکردنی بۆ ئوردن 299 هەزارو 819بەرمیل بووە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP