کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە

ئابوری
14:20 - 2025-05-28

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە و داوایشیکرد، ئەو وەبەرهێنانە سەرانسەری عێراق بگرێتەوە.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لەو رێککەوتنە ئابوورییانە دەکات کە سوود بە سەرجەم عێراقییەکان دەگەیەنن، لەناویاندا ئەو دوو گرێبەستەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ هەرێم ئیمزا کران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هانی بەغداد و هەولێر دەدەین پێکەوە کاربکەن بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی ناوخۆ لە کەمترین کاتدا، ئەم جۆرە هاوبەشییە ئابورییە سوودی بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق دەبێت و یارمەتی عێراق دەدات لەرووی سەربەخۆیی وزەوە بەرەو پێشبچێت.
جەختیشیکردەوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە، هیوادارین ئەم وەبەرهێنانە لە سەرانسەری عێراقدا ببینین.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP