وه‌زیری دارایی عیراق بڕیاریداوه چیتر مووچه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، هۆكار-ەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی سێ ساڵی رابردوو كه له‌په‌رله‌مانه‌وه په‌سند كراوه بۆ ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025 ته‌واوبووه، بەشێک لایەنە کوردستانیەکانیش دەڵێن ئەو نوسراوەی دارایی عیراق نادەستورییە، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
وەزیری دارایی عیراق: پشکی هەرێم لە بودجە کۆتایی هاتووە
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:"دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی عیراق تایبه‌ت به پرسی مووچه‌ی مانگی پێنج، وه‌زیری دارایی ئاماژەیدا بەئەوەی کە بەهۆی ته‌واوبوونی پشكی هه‌رێم له‌سێ ساڵی بودجە، ناتوانین مووچە بنێرین".
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبو: "لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی عیراق کۆبووینەوە و تایبه‌ت به پرسی موچه‌ی مانگی پێنج، وه‌زیری دارایی ئاماژه‌یدا به ناوه‌ڕ‌ۆكی نووسراوی ژماره 14502 كه چیتر ناتوانن مووچه بۆ هه‌رێم بنێرن، له‌به‌رئەوەی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی فیدڕ‌اڵی تەواوبووە".
له باره‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عیراقیشه‌وه، رایگه‌یاند:"وێڕ‌ای مشتومڕ‌ێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هاوكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پێچه‌وانه‌ی بڕ‌یاری ژماره 224ی دادگای فیدڕ‌اڵییه، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ی پشكی هه‌رێمی پێ هه‌ژمار كراوه، له‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ژمێریاری نییه، جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ هێشتا خشته‌ی داهات و خه‌رجی ساڵی 2025 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نەناردووە، كه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 77/دووه‌م له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌یه، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌موو رێكارێكی ده‌ستووری و په‌رله‌مانی ده‌گرینه‌به‌ر".
هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانیەکان
فراکسۆنە کوردستان-یەکانیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق نوسراوەکەی وەزیری دارایی عیراق رەتدەکەنەوە.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوێنێ بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیششتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبو: "لە كۆبوونەوەیەکدا سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەتێكڕا نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق-مان سەبارەت بە راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەتكردەوە".
"وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوا لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق و دادگای باڵای فیدراڵی دەكەین، كە ئەو هەڵەیە راستبكرێتەوە، چونكە پێمانوایە نوسراوەكە سەرپێچی یاسایە و بە بڕیارێكی سیاسیی دەزانین، هاوكات وەزیری دارایی ئەو دەسەڵاتەی نییە، كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رابگرێت" هەرێم كەمال ئاغا وادەڵێت.
راشیگەیاند: "فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە هێشتا زووە خەمڵاندن بۆ ئەو بڕە پارەیە بكرێت، كە پشكی هەرێمە لە بودجەدا، تا بڕیار بدرێت، كە كۆتایی بە پشكەكە هاتووە، چونكە بەگشتی لە مانگی 10دا وەزارەتی دارایی دەتوانێت ئەم خەمڵاندنە بكات".
سەبارەت بە ناڕەزایی وەزیری دارایی عیراق لە رێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم كە ئەگەر پێی وابێت حكومەتی هەرێم بە رێككەوتنەكەوە پابەند نەبووە، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندبوو: "تەیف سامی وەزیری دارایی دەیتوانی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی تۆمار بكات، نەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بارمتە بگرێت".
دارایی هەرێم وەڵامی دارایی عیراق دەداتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان-یش دوێنێ لەبارەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق كە بڕ‌یاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لە مانگی ئایارەوە راگەیاندووە، ئاماژە بۆئەوە دەكات: "بڕ‌یاری نەناردنی مووچە، پێچەوانەی بڕگەی سێیەمی ماددەی 121ی دەستووری عیراقە، كە بەپێی ئەو ماددەیە پێویستە لە داهاتە فیدراڵییەكاندا داهاتی دادپەروەرانە بۆ هەرێمەكان و پارێزگاكان تەرخان بكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە (224 و بەشەكانی 269/ فیدراڵی/2023) پێداگری لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەكات".
باسی لەوەشکردوە: "بۆ ئەم 8 مانگەی ساڵی 2025، 9 ترلیۆن و 110 ملیار و 835 ملیۆن دینار ماوە لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت كە تاكوو ئێستا نەنێردراوە".
لە راگەیەندراوەكەی دارایی هەرێمدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "بەپێی دەستوور و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی، پێویستە وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر ناردنی مووچە بەردەوام بێت، بەتایبەت كە لە ساڵی 2013ەوە هەرێمی كوردستان لە میلاكاتی نوێ و پلەی نوێ بێبەش كراوە، بەبێ رەچاوكردنی دادپەروەری لەگەڵ بەشەكانی دیکەی عیراق، هەروەك چۆن حكومەتی فیدراڵی بە قەرەبووی قوربانییانی پڕۆسەكانی ئەنفال و جینۆسایدی بەكۆمەڵی كورد و قوربانییانی چەكی كیمیایی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان هەڵنەستاوە، لە بەرامبەردا هەموو پاساوێك بۆ نەناردنی مووچەی خەڵكی كوردستان بەكار دەهێنن".
ناکۆکیەکانی نێوان هە رێم و عیراق
هەتا ئەمڕۆش کە 30ی5ی 2025ە چارەسەری ئەو کێشەیە نەکراوە و هێشتا حکومەتی عیراق بڕ‌یاری ناردنی مووچەی نەداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP