وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت رادەستی بەغدا بکات

ئابوری
13:35 - 2025-06-05

وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت رادەستی بەغدا بکات و رێگەش بە بەقاچاخبردنی نەوت بگرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، جەخت لە پێویستیی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان دەکاتەوە و داوای دەستبەجێی رادەستکردنی نەوتەکەی دەکات و دەشڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەقاچاغبردنەدەرەوەی نەوت بەرپرسە".
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، یاسای بودجە حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بکات، بۆ هەناردەکردنی و گەڕانەوەی داهاتەکەشی بۆ خەزێنەی گشتی.
باسی لەوەشکردووە، "پێشتر وەزارەت چەندینجار لە رێگەی نووسراوی رەسمی و وەفدی تایبەتەوە بە شێوەیەکی بەردەوام و پەلە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەمەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە، بەڵام بێــسوود بووە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP