ناکۆکی و ململانێ و شه‌ڕه قسه‌ی توند‌و ئاشکرا
لە نێوان دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا و هاوپەیمانی پێشووی، ملیاردێر ئیلۆن ماسک
ده‌ستیپێكردووه‌و لە دوو هاوڕێ و هاوکارەوە، بوونه بە دوو نەیاری سەرسەخت و یه‌كتر
تۆمەتباركردن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مەسک وەک وەزیری کارامەیی
و ڕاوێژکاری باڵا لە ئیدارەی ترەمپ، کابینەی حکومەتی بەجێهێشت.
سەرەتای ناكۆكییه‌كان كاتێك ده‌ستیپێكرد كه، دۆناڵد
ترەمپ باجی خستە سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەشێکی دیکە لە کاڵاکانی ئەمریکا، لە بەرامبەرشدا،
مەسک رەخنەی له‌و سیاسەتە گرت و دژی وەستایەوە و رایگه‌یاند: "ئەم هه‌نگاوه‌ی
تره‌مپ دەبێتە هۆی داڕووخانی ئابووری ئەمریکا".
مەسک له دوایین پۆستی له (ئێكس) تره‌مپ به تێوه‌گلان
لە دەستدرێژیی و بازرگانیی بە منداڵانەوە تۆمه‌تبار ده‌كات و رایگه‌یاندووه:
"ناوی ترەمپ لە فایلەکانی ئیسپێستین هەیە" ، دۆسێی ئێسپێستین: دۆسیەیەکی
ئابڕووبەرانەیە، كه وه‌ك باس ده‌كرێت ژمارەیەک سەرمایەدار بە بازرگانیکردن و دەستدرێژیی
بۆسەر منداڵان تۆمەتبارن"
ماسك ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر پشتیوانییه‌كانی
ئه‌و نه‌بواییه تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یدۆڕاند."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP