سەرۆككۆمارو خانمی یەكەمی عیراق، بە مەبەستی
بەشداریكردن لە سێهەمین كۆنفڕانسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئۆقیانووسەكان
گەیشتنە فەڕەنسا.
ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و شاناز
ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، بەیاوەری جێگری سەرۆك وەزیران و فوئاد حسێن
وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لێپرسراو، بۆ بەشداریكردن لە سێهەمین كۆنفڕانسی نەتەوە
یەكگرتوەكان لەسەر ئۆقیانووسەكان لە شاری نیس، بە سەردانێكی رەسمی گەیشتنە فەڕەنسا.
بڕیارە کۆنفرانسەکە لە سبەینێ ٩ تا ١٣ی حوزەیران
بخایەنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP