روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە؛ لە
دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، تائێستا 7670 کەس لە سوریا کوژراون، لەو ژمارەیەش
5784 کەسیان هاوڵاتی و 306 کەسیشیان منداڵن و رۆرژانەش ئەو ژماریە روو لە
زیادبوونە.
بەپێی راپۆرتەکەی روانگەی سوری لەماوەی شەش مانگی
رابردوودا لەو ژمارەیەی کوژراوان 75.4%ـی قوربانییەکان هاوڵاتی مەدەنیین و 24.6%ـی
قوربانیەکانیش چەکدار و کەسانی هێزە ئەمنییەکانن، بەوەش دەردەکەوێت رێژە قوربانیی
کەسانی مەدەنیی زۆر زیادیکردووە.
ئاشکرایشیکردوە: بەهۆی نەبوونی چاودێری ئاسایش و
بەردەوامی تەقینەوەکان لە بازاڕ و شەقامەکان دەیان کەس کوژراون، هیچ کەسێکیش خۆی بە
بەرپرسیاری ئەو هێرشانە دانانێت و دۆخەکە
کەشێکی تۆقێنەری لەناو دانیشتواندا دروست کردووە.
بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی روانگەی سوریی تەرخانکراوە،
بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی و کوشتن و پێشێلکاریی لەسەر بنەمای تایفی و مەزهەبی کە بەهۆیەوە
سەدان خێزان لەناوبراون و کۆمەڵکوژ کراون لەسەر بنەمای ئینتیما و مەزهەبەکانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP