لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی ڕووسیا
شاری خارکێڤی ئۆکڕانیایان بۆردوومان کرد، سەرۆکی شارەوانیی ئەو شارەش ڕایدەگەیەنێت:
لەو کاتەوەی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردووە بەم توندییە شارەکەمان نەکراوەتە
ئامانج.
ئیگـۆر تیریـخــۆف سەرۆکی شارەوانیی
خارکێڤ لەبارەی بۆردوومانكردنی شارەكەیان لەلایەن ڕووسیاوە ڕایگەیاند: لە بەرەبەیانی
ئەمڕۆوە هێزەکانی ڕووسیا شارەكەیان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کردوە
.
لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ڕووسیا و ئۆکراین
لە حاڵێکدان کە لە بواری دانووستاندا هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ئاشتی دەدەن،
لە بەرەکانی جەنگیشدا هێرشە توندەکانیان بۆسەر یەکتری زیاتر کردووە .
سەرۆکی شارەوانیی خارکێڤ وتیشی: لەماوەی
یەک سەعات و نیوی بۆردوومانەکەدا زیاتر لە ٤٠ تەقینەوە شارەکەمانی هەژاندووە.
ئەوەشیخستەڕوو: لە بۆردومانەكەدا ناوچەی
نیشتەجێبوون کراوەتە ئامانج، کە بەهۆیانەوە پێنج هاووڵاتی كوژراون و ١٧ كەسی دیكەش
برینداربوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP