وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه
هۆشداریدا كه "نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له ماوه‌ی 48 سەعاتی
داهاتودا ده‌بنه گۆڕستان به‌هۆی كه‌میی سوته‌مه‌نی و كه‌مبونه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و
ده‌رمان و پێداویستی پزیشكیه‌وه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی ئیسرائیل مۆلیده‌ی كاره‌باو وێستگه‌كانی
ئۆكسجینیان له نه‌خۆشخانه‌كان تێك‌شكاند"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "كه‌میی ده‌رمان
و پێداویستی پزیشكی هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بارهه‌ڵگره‌كانی
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ستاون، داوای ده‌ستبه‌جێ چونه ژوره‌وه‌یان ده‌كه‌ن".
ڕونیشیكرده‌وه، "پلانی فریاگوزاریمان جێبه‌جێكرد،
به‌ڵام ئێستا به‌هۆی كه‌می سوته‌مه‌نی و كه‌می ده‌رمان بێده‌سه‌ڵات بوین، ئێمه
ئامێره‌كانی پزیشكیمان له‌ده‌ستداوه كه پێویستن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری
چاو".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه پێشتر
پشتڕاستیكردبوه‌وه كه "30%ی قوربانیانی بۆردومانی ئیسرائیل منداڵن"،
بۆردومانی ئیسرائیل سێ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی غه‌ززه‌ی له خزمه‌تگوزاری ده‌رهێناوه"،
جه‌ختیشیكرده‌وه كه برسێتی یه‌كێكه له تاكتیكه‌كانی جه‌نگی ئیسرائیل.
ئاشكراشیكردوه، "ئیسرائیل سیاسه‌تێكی
سیستماتیكی دژی سیسته‌می ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه په‌یڕه‌و ده‌كات، گه‌مارۆكه
به‌سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كانی ژیان له كه‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌پێنراوه، له خۆراكه‌وه
تا ده‌رمان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP