هەواڵگری ئێران هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەست بە
دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دەستکەوتووە، ئێرانیش بە "دەستکەوتێکی گەورەی
هەواڵگری لە مێژووی وڵاتەکەی دژ بە ئیسرائیلی دادەنێت.
میدیاکانی ئێران بلاویانکردوە: بۆ دەستگەیشتن بەو
زانیارییانە، دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیان ئۆپەراسیۆنێکی زۆر نهێنی و وردی لەنێو ئیسرائیل ئەنجامداوە، بەڵام پێویستی
بە کاتێکی زۆر بوو تا زانیاری و بەڵگەنامەکان بە تەواویی بگوازرێنەوە بۆ نێو خاکی
ئێران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، میدیاکانی ئیسرائیل چەند هەفتەیەک
لەمەوبەر بڵاویانکردەوە مانگی ڕابردوو دوو گەنجی ئیسرائیلی لەلایەن ئاژانسی ئاسایشی
ناوخۆی ئیسرائیلەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیر کران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP