یونیسێف: هیچ پاساوێک نییە بۆ کوشتنی منداڵان لە غەززە

جیهان
17:35 - 2025-06-07

کازم ئەبو خەلەف وتەبێژی رێکخراوی یونیسێف لە فەڵەستین دەڵێت، هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی منداڵانی غەززە نییە، کە لە ماوەی جەنگی غەززە نزیکەی 50 هەزاریان لێ کوژراوە و بریندار کراون .
کازم ئەبو خەلەف لە لێدوانێکی رایگەیاند، تووڕەیی جیهانی هەیە سەبارەت بەوەی لە غەززە روودەدات، بە کوشتنی منداڵان و کاولکردنی غەززەش، ئاشتی لە ناوچەکە بەدی نایەت.
کازم ئەبو خەلەف ئیدانەی ئەوە دەکات برسیکردن وەکو چەک بەکاربهێنرێت و بە تاوانی جەنگ باسی دەکات، داواش لە ئەمریکا دەکات هاوکارییەکان و دەرمان بنێرێتە غەززە و دەڵێت، بەردەوامن لە دروستکردنی فشاری سیاسی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان لەکاتێکدا دۆخی غەززە تا بێت خراپتر دەبێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP