بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە، گەیشتونەتە بنبەست و هێشتا دۆخەکە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن ئامادەکاری بۆ نەکراوە، دەشڵێت: نەتانیاهۆ بەنیاز نییە، کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت .
محەممەد نەزال ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ عەرەبی جدید ڕایگەیاند: حەمماس ناتوانێت لە بەرانبەر هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ناو سنورەکانی کەرتی غەززە، بێدەنگ بێت، جەختیشی کردەوە لەوەی، لە ئێستادا دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە لە بنبەستدان و هێشتا دۆخەکە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن گونجاو نییە .
دەشڵێت: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئەمریکا، نایانەوێت شەڕەکە کۆتایی پێبێت، چونکە پێیان وایە، ئەم شەڕە هیچـــکام لە ئامانجە ستراتیژییەکانی تەلئەبیبی دەستەبەر نەکردوە .
لەبارەی مەرجەکانی حەماسیش بۆ ئاگربەست رایگەیاند: خوازیاری وەستانی درێژخایەن و ڕاستەقینەی شەڕن، بەڵام پێشنیازەکەی ویتکۆف، تەنها ئاگربەستێکی کاتیی یەک هەفتەیی بۆ ئازادکردنی زیندانییە زیندوو و مردووەکانی ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت، هەر کات نەتەنیاهۆ ئیرادەی هەبێت، دەتوانێت بۆ جارێکی دیکە غەززە بکاتەوە ئامانجی دەستدرێژییەکانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP