تەواوی حاجیانی عیراق لەرێگای وشکانییەوە
گەڕێندرانەوە و دەستەی حەج و عەمرەش رایدگەیەنێت:" بە پلانێکی بەپەلە و خێرا
گەڕێندراونەتەوە".
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی حەج و عەمرەی
عیراق:" حاجیانی عیراق لە رێگای دەروازەی سنووری عەرعەرەوە گەڕێندراونەتەوە
شارەکانی خۆیان، بەبێ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووبدات".
ئاماژە بەوەشدەکات:" دەستەکە پلانێکی وردی
بەپەلەی بۆ گەڕاندنەوەی حاجیان گرتۆتە بەر، بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا تەواوی
حاجیان لە رێگای وشکانی بگێڕێتەوە، کە بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکان ئاسمانی عیراق
داخراوە".
لە کۆتایشدا رایدەگەیەنێت:" دوێنێ ئێوارە،
ئەو کەسانەی توانایان نیە بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە، لە رێگای فڕۆکەخانەی بەسرەوە
گەڕاونەتەوە، کە زیاتر حاجیانی بە تەمەن بوون، بەمەش تەواوی حاجیان
گەڕێندرانەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP