سیستانی: چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بدۆزرێتەوە

عێراق
12:34 - 2025-06-19

 
نووسینگەی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق، پەیامیكی لەبارەی شەڕی نیوان ئێران و ئیسرائیل بڵاوكردەوە و داوا لە وڵاتان دەكات هەوڵی خۆیان بۆ راگرتنی شەڕ و چارەسەی ئاشتیانە بخەنەگەڕ و  هۆشداریی دەدات لە بە ئامانجگرتنی سەركردە ئایینی و سیاسییە باڵاكانی ئێران و دەڵێت: "ئەو هەنگاوە وادەكات دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت و پشێویی گەورەی لێبكەوێتەوە".

نووسینگەی سەید سیستانی لە راگەیەندراوێكدا سەركۆنەی هێرشە بەردەوامەكانی سەر ئێران دەكات و داوایەك ئاڕاستەی لایەنە نێودەوڵەتییە كاریگەرەكان و وڵاتانی جیهان، بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی  دەكات و  دەڵێت: "هەموو هەوڵێكی خۆیان بدەن بۆ راگرتنی جەنگی ئێران و دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئاشتییانەی دادپەروەر بۆ دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی."
 هەروەك هۆشداری دەدات  كە بەئامانجگرتنی سەركردەی ئایینی و سیاسیی   جگە لە پێشێلكردنی ئاشكرای ئایینی و ئەخلاقیی، پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانیشە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP