ئیسرائیل: به‌هۆی موشەکەکانی ئێرانه‌وه‌ دوو هەزار خێزان ئاوارەبون

جیهان
14:53 - 2025-06-19


کەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار خێزان بێ ماڵ و حاڵ بون بەهۆی ڕوخان و وێرانبونی ماڵ و باڵەخانەکان کە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە ڕویانداوە.
کەناڵەکە  بڵاویکردەوە "بەهۆی داڕمان و وێرانبونی ماڵ و باڵەخانەکان کە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە دروستبوە، دو هەزار خێزان بێ ماڵ و حاڵن".
هەروەها سوپای ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئێستا شەپۆلێکی هێرشەکانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران دەستیپێکردوە.
میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردەوە کە "بەرگریی ئاسمانی لە ئیسفەهان، کەرەج و پەراوێزی ڕۆژهەڵات و باشوری تاران چالاککراوە"، ئاماژەیان بەوەشکردوە "تەقینەوە لە شارەکانی فەردیس، کەرەج و مەلارد لە ڕۆژئاوای تاران و لە باقرشار و ئیسلامشار لە باشوری تاران ڕویداوە".
ئاماژەیان بەوەشکردوە، "بەرگرییە ئاسمانییەکان ڕێگرییان لە ته‌ن و موشه‌كه‌کانید ئیسرائیل کردوە لەو ناوچانەدا".
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەسەر ئاسمانی گەڕەکی تاراندا ته‌قاندوه‌ته‌وه‌، هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس هەواڵی دەستگیرکردنی 18 بریکاری ئیسرائیلی لە مەشهەد بڵاوکردەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە