مەسعود پزیشکیان دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە جەنگی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ ئیسرائیل سەرکەوت.
دواى راگەیاندنى ئاگربەست ، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە تێیدا پیرۆزبایی "سه‌ركه‌وتنی گه‌وره"ی لێکردن و وتی، ئیسرائیل "جه‌نگەکەی هه‌ڵگیرساند و ئێرانییه‌كان به سه‌ركه‌وتن كۆتاییان پێ هێنا."
پزیشکیان وتی، جەنگەکە هاوکات بوو لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی هەر تێنەگەیشتنێکی هەڵە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان پێشێلکردنی بەڵێن و پەیمانی دووژمنانی ئێران لەبیر ناکات کە لە کاتی دانوستاندا پەنایان بۆ جەنگ برد.
مه‌سعود پزیشكیان دەڵێت: ئیسرائیل 12 رۆژ جه‌نگی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، به‌ڵام ئێران براوەی ئەو جەنگە بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP