سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایکرد، پوتن بۆ راگرتنی جەنگی ئێران – ئیسرائیل پەیوەندیی پێوەكردوە و جەختی لەوەشكردوەتەوە كە ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا پێش راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەیوەندیی پێوەكردوە و پێشنیاری هاوكاریی كردووە بۆ راگرتنی جەنگ.
بە وتەی ترەمپ: پوتن وتویەیەتی ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی و دەستبردن بۆ گۆڕینی دەسەڵاتیش لەو وڵاتە كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوڵتر دەكاتەوە.
لێدوانی دۆناڵد ترەمپ لە كاتێكدایە رۆژێک پێش ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەبیب، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسكۆی كرد و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن كۆبوەوە و دوای دیدارەكەش عێراقچی وتی: پوتن جەختی لە چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسیی بۆ راگرتنی جەنگ كردوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP