ئەمریكا: دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئێران دەستپێدەكەینەوە

جیهان
12:51 - 2025-06-25

ستێڤ ویكتۆف، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنی ئاگربەست لە نێوان تاران و تەلئەبیب، گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و تاران دەستی پێكردوەتەوە.

وتیشی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كە لە رێگەی نێوەندگیرەوە دەكرێن هیوا بەخشەو واشنتۆن دەیەوێت بە دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان بگاتە رێكەوتنێكی بەرفراوان و هەمەلایەنە بۆ ئاشتیی لەگەڵ تاران.

نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست وتیشی: ئێستا كاتی دانیشتن و دانوستانە لەگەڵ ئێران و پێویستە ئەو وڵاتە تێبگات كە نابێت بە هێچ شێوەیەك بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم،  چونكە ئەوەی ئاشكرایە بەهۆی هێرشەكانەوە توانای ئەو وڵاتە بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی بە تەواوەتی لەناو چووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP