میدیاکانی ئێران دەستگیرکردنی 700 سیخوڕ و هاوکاری ئیسرائیل لەماوەی 12 رۆژی جەنگدا رادەگەیەنن.
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، تۆڕی سیخوڕی سەر بە ئیسرائیل لەناو ئێران زۆر چالاک بوو، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی ئێران توانییان زیاتر لە 700 کەس لەماوەی 12 رۆژدا دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، زۆرینەی دەستگیرکردنەکان لە پارێزگاکانی کرماشان، ئەسفەهان، خوزستان، فارس و لوڕستان بووە.
لە نێو ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی دەستگیرکراوەکان کراوە بریتین لە ئاڕاستەکردن و چاودێریکردنی فڕۆکەی بچووک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژو دروستکردنی بۆمبی دروستکراوی ماڵەوەو وێنەگرتنی شوێنە سەربازییە هەستیارەکان و گواستنەوەی زانیاری بۆ سوپای ئیسرائیل.
بەڵام تائێستا هیچ ئامارو زانیارییەکی ورد لەبارەی دەستگیرکراوان لە تارانی پایتەخت بڵاو نەکراوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP