دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەفتەی رابردوو هێرشێکی زۆر ورد و سەرکەوتووانەمان بۆ
سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدا .
وتیشی، ئێمە هێزێکی سەربازیی ترسناکمان هەیە و هێرشەکانمان
لە ئێران، ئەو هێزەی ئەمریکای نیشاندا و رێگەش نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی
ئەتۆمی.
دەشڵێت، ئێران و ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش ناکەنەوە
سەر یەکتر چونکە خۆیان لە شەڕەکەی نێوانیان ماندووبوون و داوایانکرد، ئاگربەست
رابگەیەندرێت.
هەروەها لاى خۆشیەوە، پیت
هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن ئێران
پێش هێرشەکانی ئەمریکا، یۆرانیۆمێکی زۆری پیتێندراوی لە وێستگە ئەتۆمییەکان
لابردووە، راست نین و هەواڵگریی ئەمریکاش ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
وتیشی: ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی
کۆتاییهات و یەکێکیش بووە، لە ئاڵۆزترین ئۆپراسیۆنەکانی مێژوو کە ئەنجامدرابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP