بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی، بنیامین نهتهنیاهۆ،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە
بەیاننامەیەکى هاوبەشدا رایانگەیاندووە: تا ئەوکاتەی سوپا پلانێک بۆ ڕێگریکردن لە
دەستبەسەرداگرتنی ئەو هاوکارییانە لهلایهن حەماسهوه دادهنێت، ڕێگهدان به
ناردنی هاوكاریهكان ڕادهگیرێت، چونکە حەماس دەست بەسەر ئەو یارمەتییە مرۆییەدا
گرتوە کە دەچنە باکوری غەززەوە.
هەروەها سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل
ڕێنماییان داوە کە لە ماوەی 48 سەعاتدا پلانێک بخرێتەڕوو بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێگری
لە بزوتنەوەی حەماس بکات لەوەی دەست بەسەر ئەو هاوکارییانە بگرێت.
لە بەرامبەردا بزووتنەوەی حهماس بەردەوام ئەو
تۆمەتانە ڕەتکردەکاتەوە و بهبێ بنهما ناویدەبات، کە ئیسرائیل چەندین جارە
دەیخاتەڕو.
بەدەستهێنانی تەنانەت کەمێک خۆراکیش بوەتە کارێکی
مەترسیدار لە غەززە، سەدان فەڵەستینی بەهۆی تەقەی ئیسرائیلەوە لە کاتی دابەشکردنی
یارمەتییەکان کوژراون لەو کاتەوەی ئیسرائیل ڕێگەی بە دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکان
داوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP