پۆلیسی سەڵاحەدین لە ڕاگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی کارمەندێکی پۆلیسی تکریت بەناوی محەمەد خەتاب کە لە دووەم
رۆژی جەژنەوە بێسەروشوێن ببوو، شەوی رابردوو تەرمەکەی لەنێو ھەیکەلێکدا دۆزرایەوە
و لەماوەی چەند سەعاتێکدا بکوژی پۆلیسەکە دەستگیرکرا.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: دوای لێکۆڵینەوە لە
تاوانبار دەرکەوت بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە پۆلیسەکەی کوشتووە و شێوازی
کوشتنەکەش بەو شێوەیە بووە کە بلۆکی لەسەری پۆلیسەکە داوە تاکو گیانی لەدەستداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP