زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پلەیەكی بەرز تۆمارده‌كات

زانست و تەکنەلۆژیا
17:52 - 2025-06-24


رۆژی 18ی6ی 2025 دەزگای Times Higher Education نوێترین لیستی بۆ Impact  Ranking بۆ ساڵی 2025 راگەیاند كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ جاری دووەم لەم ریزبەندییەدا هاتووە.

ئەم ڕانكینە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆكان دەكات لەسەربنەمای كۆمەڵێك پێوەرە كە ژمارەیان 17 پێوەرە و لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دانراوە، بە مەبەستی هاندانی زانكۆكان بۆ كاركردن و روبەڕ‌وبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەكانی وەك برسێتی و هەژاری، نایەكسانی، گۆڕ‌انی كەشوهەوا، تەندروستی،پەروەردە…هتد   ئەم پێوەرانە بەئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامی  (Sustainable Development Goals- SDGs)   ناسراون.

لە ریزبەندی ئەمساڵدا 2526 زانكۆ لە 130 وڵاتەوە بەشداریكردووە، ئەمەش رەنگدانەوەی پەرەسەندنی پابەندبوونی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا دەردەخات بە گەشەپێدانی بەردەوام و كاریگەرییان لەسەر ئاستەنگە جیهانییەكان.

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەخۆشحاڵییەوە لەریزبەندییەكاندا هاتووە بە بەشداریكردن لەم ئامانجانەی خوارەوە (SDGs)

ئامانجی 3 -تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی/ SDG 3 – Good Health and Well-being

ئامانجی 4 – كوالێتی خوێندن / SDG 4 – Quality Education

ئامانجی 10 – كەمكردنەوەی نایەكسانی/ SDG 10 – Reduced Inequalities

ئامانجی 17 – هاوبەشیكردن بۆ ئامانجەكان/ SDG 17 – Partnerships for the Goals

لە نێو ئەم ئامانجانەدا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە شێوەیەكی بەرچاو ئاستێكی باشتری تۆمار كردووە لەهەریەك لە: ئامانجی 3 – تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی/ SDG 3 – Good Health and Well-being ، ئامانجی 4 – كوالێتی خوێندن/ SDG 4 – Quality Education  و ئامانجی 17 – هاوبەشیكردن بۆ ئامانجەكان/ SDG 17 – Partnerships for the Goals بە بەراورد بە ریزبەندی ساڵی 2024. و بۆ یەكەمجارە زانكۆكە لە ئامانجی 10 – كەمكردنەوەی نایەكسانی/ SDG 10 –  Reduced Inequalities بەشداریكردووە.

بەشێوەیەكی گشتی بۆ ساڵی 2025، لەسەر ئاستی عیراق  88 زانكۆ لە ریزبەندییەكادا هاتووەو 17 زانكۆ لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان تێدا بەشداری كردوە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2024 تەنها 9 زانكۆ لە ریزبەندییەكادا هاتبوون لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە ئەمەش پێشكەوتنی زانكۆكانی هەرێم پیشاندەدات لەكاركردن بۆ ڕ‌وبەڕ‌ووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەكان و بەستنەوەی زانكۆكان بە كۆمەڵگەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە