سێ‌ كه‌ناڵی ئاسمانی سزا ده‌درێن

کلتور
12:23 - 2021-04-07

بەهۆی بەلاڕیدابردنی کۆمەڵگاو بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و زیان گەیاندن بە شیرازەی خێزان وەزارەتی رۆشنبیری سێ بەرنامەی کەناڵەکانی نێت تیڤی و کورد ماکس و کۆڕەک رادەگرێت.

لە نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیریدا کەبەشی یاسایی وەزارەت دەریکردوەو ئاڕاستەی هەر سێ کەناڵی ئاسمانی نێت تیڤی و کورد ماکس و کۆڕەک کراوە، بەهۆی بەلاڕیدا بردنی کۆمەڵگاو بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و دور لە نەریتی کۆمەڵایەتی زیان گەیاندن بە شیرازەی خێزان بەرنامەکانی نێت گرام و نایت شۆو و شۆ مەگەزین رادەگیرێن.

بەپێی نوسراوەکە بۆ ماوەی ١ هەفتە هەرسێ بەرنامەکە رادەگیرێن و دواتر پێداچونەوە بە ناوەرەڕۆکی بەرنامەکاندا بکرێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP